یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌هۆی وه‌فاتی باوكیانه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی د.جعفر گوانی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا محمد سیتكانی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێـتی زانایان خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری مه‌راسیمێكی كه‌نیسه‌ی (مریم العزرا‌ء) ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان هه‌واڵێكی سایتی (لڤین)و رۆژنامه‌ی (ژیان) ره‌ت ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وه‌زیری ئه‌وقاف لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: حوكمی واجب بوونی باڵاپۆشی (حیجاب) روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   هه‌ڵه‌بجه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵات ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان سەبارەت بە بەرنامە ئایینەکان روونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە   
شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/03/2019 : 17:25:27
قه‌باره‌ی فۆنت

ئیمرۆ 7ی3ی2019 به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و د. حسن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا‌و د. عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانیان كرد.


سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا‌و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی‌و تاوتوێ‌ كردنی كۆمه‌ڵێك پرسی هاوبه‌ش بووه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان ئامانجیه‌تی له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی له‌ گه‌ڵ رێكخراوه‌ پیشه‌یی‌و ده‌زگاو ناوه‌نده‌ په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بنێ‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌‌و به‌ره‌و پێش بردنی دۆخی فه‌تواو دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان.


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین‌و ته‌ئكیدی له‌ رۆڵی زانایانی ئایینی كرده‌وه‌‌و ئاماده‌یی پاڵپشتی ته‌واویشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارو هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌نجام بدرێت.