یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات    *****    *****   لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی دهۆك بۆ هۆشیاری شوفێران داوای هاوكاری له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كات    *****    *****   سۆران: قوتابخانه‌یه‌ك به‌ كرده‌یی قوتابیان فێری نوێژكردن ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێنان و ناساندنی ستافی نوێى لق به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   هه‌ولێر: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   هه‌رير: مامۆستا مه‌لا قادر پيرۆمه‌رى كۆچى دواييكرد    *****    *****   شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات    *****    *****   به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان سه‌ردانى يه‌كێتى په‌ڕله‌مانتارانى كوردستان ده‌كات   
هه‌ولێر: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/03/2019 : 21:54:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019 له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ئه‌نجامدا.


ئه‌مه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا و بێلايه‌ن بوونى و جياكردنه‌وه‌ى له‌ بابه‌تى فه‌رعى، ستراتيجێكى شايه‌ن و سه‌نگين به‌ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، گه‌نگه‌شه‌ى له‌سه‌ركرا، پاشانيش باس له‌ رێكخستنه‌وه‌ى لێژنه‌ى فه‌تواى لقه‌كان كرايه‌وه‌، به‌ كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپى تايبه‌ت و پێويست به‌م بواره‌.


دواتريش چه‌ندين پرسى هه‌نووكه‌يى و فه‌تواى سه‌رده‌ميانه‌ له‌لايه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواو ئه‌ندامان خرايه‌ ڕوو، ژماره‌يه‌ك پرسيار و فه‌تواو پرسى تايبه‌تيش، كه‌ ماوه‌ى پێشتر ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو كرابوو؛ قسه‌ى له‌سه‌ر كراو به‌ ده‌نگ و هه‌ڵسانگاندنى زانايان يه‌كلايى كرانه‌وه‌.