یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان بۆ دڵنیایی و دەستخۆشی سەردانی سەربرِخانەی رانیە دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری ساڵیادی دامەزراندنێ یەکێتی نابینایان دەکات    *****    *****   زاخۆ: به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خۆلی رۆشنبیری گوتاری ئایینی كۆتایی هات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو شاری دهۆك‌و زاخۆ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی بەریێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەکەن    *****    *****   به‌بڕیارێكی فه‌رمی وته‌بێژو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دیاریكران    *****    *****   له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان فیزای حاجیان له‌هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش سوپاسی وڵاتی سعودیه‌ ده‌كات    *****    *****   شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌ شداری له‌ خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردن ده‌كات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبونەوەی مانگانەی خۆی گرێداو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات   
سۆران: قوتابخانه‌یه‌ك به‌ كرده‌یی قوتابیان فێری نوێژكردن ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2019 : 10:08:46
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌ قوتابخانه‌ی دوا رۆژی ناحكومی شاری سۆران، كه‌ قوتابخایه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌‌و تا پۆلی پێجه‌می هه‌یه‌‌و نزیكه‌ی‌و 130 قوتابی به‌ پێی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن وانه‌ی تێدا ده‌خوێنن، له‌ماوه‌ی رابردوو له‌ هه‌نگاوێكی تایبه‌ت قوتابیانی فێری نوێژو خۆشه‌ویستی مزگه‌وت‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌دات.


له‌و باره‌وه‌ مامۆستا فه‌رهه‌نگ نه‌بی ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی دوا رۆژی ناحكومی له‌ سۆران به‌ سایتی زانایانی راگه‌یاند: دیاره‌ له‌ مه‌نهه‌جی پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ كه‌ قوتابیان فێری ئه‌نجامدانی نوێژ بكرێن، بۆیه‌ هه‌وڵماندا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌به‌رده‌م قوتابیان به‌ گرنگه‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین.


ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌وه‌ نه‌وه‌ستاین، به‌ڵكو هه‌ر قوتابیه‌‌و نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نوێژو چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی كڕی‌و به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌شمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی فێری نوێژ ببن.


مامۆستا فه‌رهه‌نگ نه‌بی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ‌: ماوه‌ی سێ‌ مانگ مامۆستای ئایینی قوتابخانه‌كه‌مان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ دان‌و ته‌واو فێری هه‌موو ئه‌رك‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نوێژ بوون، بۆیه‌ بڕیارمان دا به‌ شێوه‌یی كرده‌یی‌و به‌ مه‌به‌ستی زیاتر بایه‌خدان به‌ په‌روه‌رده‌ی ئایینی قوتابیانمان برد بۆ مزگه‌وتی سه‌روه‌ران له‌شاری سۆران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كرده‌یی ده‌سنوێژ هه‌ڵبگرن‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، خۆشبه‌ختانه‌ هه‌نگاوه‌كه‌ كاریگه‌ری باشی هه‌بوو له‌سه‌ر تێگه‌یاندن‌و فێربوونی نوێژ.


شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بتوانێ‌ په‌ره‌ به‌ هه‌ردوو لایه‌نی زانستی‌و په‌روه‌رده‌یی بدات، به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان به‌ شێوازێكی زانستی‌و گونجاو فێری دروشمه‌ ئایینیه‌كان ببن.