یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان رێکاری پێویست سەبارەت بە سوکایەتی کردن بەرامبەر ئیسلام دەگرێتە بەر    *****    *****   لەسەر پرسی (سوکایەتی و تەشهیر) یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: سوکایەتی بە ئایین و موقەدەسات قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی شێخ وەتمانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر: لەژێر دروشمی (خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ مام هەژارو تەفسیرە نایابەی) سیمینارێک ساز کرا    *****    *****   شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە سالاسیمیا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات    *****    *****   ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری سالیادی دامەزراندنی ھەردوو یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان خانەقای بیارەی شەریف بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یه‌كێتی زانایان توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ناونیشانی (دیاریکردنی چەمکەکان و رۆڵی له‌ نوێسازی گوتاری ئایینی) بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەکات   
یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/03/2019 : 12:24:31
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی پێنجشەممە (٢٨/٣/٢٠١٩) بەڕێز دکتۆر عبد الله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و مەلا دڵشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی زانایان و چەند مامۆستایەکی ئایینی بەشداری مەراسیمی ئاهەنگی بەخشینی بڕوانامەی زانستی مەلایەتی کرد، کە لە هەولێر لە مزگەوتی شێخ مەلا محەمەد خەیلانی لەلایەن مامۆستا مەلا مەمدوح مزوورییەوە بەخشرایە مەلا حوسێن هەمزە سورچی.


شایانی باسە لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تێیدا پیرۆزبایی لە مامۆستا مەلا مەمدوح مزووری کرد وەك مامۆستای ئیجازەبەخش، هەروەها دەستخۆشی لە هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا مەلا دڵشاد وانەبێژی مزگەوت کرد، کە فەقێیەکان تەواوی وانەکانی مەلایەتیان لەلای ئەو خوێندووەو ئەویش ئیجازەی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا مەمدوح وەرگرتووە، هەروەها دەستخۆشی لە د. جەمیل سورچی وەك مامۆستای هاریکار کرد، لە هەمان کاتدا دەستخۆشی لە شێخ حەمەدەمین خەیلانی کرد کە ئەرکی دابینکردنی بژێوی فەقێیەکانی لە ئەستۆ گرتووە.


هەر لە واتەرەکەی داوای لە فەقێیان کرد گرنگی زیاتر بە خوێندن بدەن بەتایبەتی تا ئەو مامۆستا بە تەمەنانە لە ژیاندان، هەروەك داوای لە خێرخوازان کرد هاوکاری حوجرەو فەقێیان بکەن، لە هەمان کاتدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کابینەی داهاتوو کرد گرنگی زیاتر بە بوژانەوەی حوجرەو فەقێیان بدەن.


هەر لە مەراسیمەکەدا چەندین وتارو سروودو شیعر خوێندرانەوە.