یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌ شداری له‌ خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردن ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/07/2019 : 20:33:37
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان د. عیرفان رشید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌زیز خه‌زنه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌شداریان له‌ (40 ) ـــه‌مین خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئورده‌ن كرد.


ئیمرۆ 14/7/2019 له‌ شانشینی ئورده‌ن كاره‌كانی 40ــه‌مین خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئه‌و وڵاته‌ به‌رێوه‌چوو، له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌  كه‌ وه‌زیری ئه‌وقافی ئورده‌نی و موفتی گشتی ئورده‌ن‌و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ ولاتانی ( تونس، سودان، مه‌غریب، فه‌له‌ستین، روسیا، ألبانیا، بوسنه‌ و هرسك) ئاماده‌بوون‌و له‌مه‌راسیمی ده‌سپێكدا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران.


به‌رێز د. عیرفان رشید به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆلی دام وده‌زگاكانی ئاینی كوردستان له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌ویی‌و ئاماژه‌ی به‌ رۆلی دیاری یه‌كێتی زانایان دا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی میانره‌وی، وه‌ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆلی دیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وه‌ی‌و شێوازی ئاماده‌كردن‌و ده‌ركردنی فه‌توا له‌ هه‌رێمدا، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئاماژه‌ی به‌ رۆلی حوجره‌كانی كوردستان كرد له‌ پێگه‌یاندنی مه‌لای كوردو شێوازی پێگه‌یشتنی قوتابیانی ئاینی له‌ حوجره‌كانداو داواشی له‌ نوێنه‌ری وڵاتان كرد كه‌ زیاتر پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بكرێت‌و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ سه‌ر بریاری سیاسی وڵاته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بۆ دۆخی كورد نه‌كرێت‌و بانگهێشتی كردن بۆ سه‌ردانی كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌م پێشڤه‌چوونه‌ ئاینیه‌ له‌ هه‌رێم ببێنن.


شایه‌نی باسه‌ كه‌وا به‌ پێی رێكه‌وتنێك له‌ نیوان یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئورده‌ن ساڵانه‌ 2 جار له‌ سه‌ر ئاستی دام‌و ده‌زگا ئاینیه‌كانی جیهان ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌و یه‌كێتی زانایانیش به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی كوردستان به‌ژداری تێدا ده‌كات.