یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کێشەی نێوان مامۆستا مەلا فاتح و مامۆستا هەڵۆ لە لقی سلێمانی چارەسەر کرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/08/2019 : 14:29:49
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ ۱۸ی۸ی۲٠۱۹ بە مەبەستی ئاشتکردنەوەو رێگرتن لەدروستبوونی درزو دووبەرەیی و نەهێشتنی ئاسەواری لێک تێنەگەیشتن و هەڵسان بە ئەرکی پیشەیی و بەدواداچوونی دۆسیەکەو گەیاندنی پەیام و رێنمایی و هۆشیارکردنەوە، لەسەر راسپاردەی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئەو کاردانەوەو قسە لەسەر یەک کردنەو بەکارهێنانی مینبەر بۆ ئەو مەبەستە، هەردوو بەڕێز مامۆستا مەلا فاتح شارستێنی و مامۆستا مەلا هەڵۆ حەمە رەشید بانگهێشتنی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان کران.


لە دانیشتنەکەدا هەر یەک لە بەڕیزان د. ئەحمەد شافعی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو مامۆستا مەلا عەتا محمد پێنجوێنی جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و د. محمد پێنجوێنی بەرپرسی لێژنەی فەتواو کارگێرانی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئامادەبوون.


سەرەتا مامۆستا مەلا عەتا پێنجوینی کۆبوونەوەکەی کردەوەو لە وتەیەکدا ئامانجی کۆبوونەوەکەی روون کردەوەو رۆڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایانی لەو بارەوە خستە روو، دواتر هەریەک لە د. ئەحمەد شافعی و د. محمد پێنجوێنی و بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وتەی خۆیان پێشکەش کرد.


ئامانجی دانیشتنەکە یەکلایی کردنەوەو دیارکردنی چارەسەری گونجاو بوو لە نێوان هەردوو بەرێز مامۆستا مەلا فاتیح شارستێنی و مامۆستا هەڵۆ حەمە رەشید، کە لەو چەند رۆژەی رابردوو لەرێی وتاری هەینیەوە وەک کاردانەوە قسەیان ئاراستەی یەک کردو ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەدوای خۆیدا هێناو نیگەرانی لێ کەوتەوەو، یەکێتی زانایانیش بەمەبەستی چارەسەری گونجاو رێکارو هەنگاوی پێویستی گرتەبەر.


لە دانیشتنەکەدا بە تێرو تەسەلی باس لەو حاڵەتە کراو پەیامی یەکێتی زانایان لەو بارەو خرایە روو، هەروەک تیشک خرایە سەر رۆڵ و پێگەی زانایانی ئایینی و گرنگی پاراستنی پێگەو پیشەیان، ئەوەش روون کرایەوە کە مینبەر شوێنی کاردانەوەو قسەی نەشیاو نیەو ناکرێ بە توندی و زمانی هەڕەشە مامەڵە بکرێت، چونکە ئەمە لەگەڵ پەیامی ئیسلام یەک ناگرێتەوەو زەمینەی ناحەزانی ئیسلام خۆش دەکات و لەو پەنایە توانج و قسەی ناشیرین بەرامبەر مینبەرو زانایان و گوتاری ئایینی دێتە ئاراوە.


دواتر هەردوو مامۆستا ئاشتکرانەوەو گەردەن ئازایی و لێبوردنیان ئاراستەی یەک کردو لە کەشێکی برایانە بڕیار درا جارێکی تر شتی لەو شێوە دوبارە نەبێتەوەو لاپەڕەیەکی تازە بکەنەوە، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەئاستی پێگەو پیشەی خۆیان دابن، چونکە مامۆستای ئایینی نوێنەرایەتی ئایین دەکات و لەسەر مینبەرو لەکاتی بانگەوازی و پیشەیی مەلایەتی پێویستە لەئاستی هۆشیاری و ئەدایەکی جوان و نوێنەرایەتیەکی راستەقینە دابن.


لێرەوە یەکێتی زانایان داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی دەکات لەو حاڵەتانە نەکەونە ژێر کاریگەری سۆشیال میدیاو نەبنە مایەی گەرم کردن و وروژاندنی پترو قسەی نەشیاو و تەرفگیری ئەم و ئەو، هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناکرێ بەڵکو دەبێ هەمووان وەک یەک جەستە هەست بە ئازارو لێکەوتەی ئەو جۆرە حاڵەتانە بکەین و هەمیشە بە ئارامی و حیکمەتەوە هەنگاو بنێین، هەوڵبدەین بەگیانی برایەتی و سینگفراوانی و ئادابی مەلایەتی ببینە ئاوێنەی یەکترو لەپێناو خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەواوکاری یەکتر بن، هەروەک دەخوازین هەموو لایەک کۆتایی بەم باسە بێنن و ئەم دۆسیەیە دابخەن.


شیاوی گوتنە یەکێتی زانایان وەک ئەرکی پیشەیی خۆی هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری زانایانە بێ جیاوازی، بەڵام لەکاتی گرفت و حاڵەتی لەو شێوە رێکاری خۆی هەیەو جاری یەکەم ئاشت و هۆشیارکردنەوەیەو، جاری دووەم گرتنەبەری رێکاری پێویست و پەیوەستە بەهەماگەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف هەر چۆن و چیەک بێت.