یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ داواده‌كه‌م سه‌نته‌رێك بۆ كتێبه‌ ده‌ستنووسه‌كان درووست بكرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2019 : 10:33:36
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌به‌رواری  15-16/10/2019 كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجاز؛ كۆنفڕانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تیان سازكرد به‌ ناونیشانی (چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا)، كه‌ تیایدا 27 توێژه‌ر له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداربوون و چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی به‌ سوود پێشكه‌شكران.


ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بە بابەتێک لە ژێر ناونیشانی ( رۆڵی زانایانی کورد لە خزمەت کردنی قورئانی پیرۆز) بەشداری لە کۆنفراسه‌كه‌دا كردو باسی له‌ رۆڵی مامۆستا و مه‌لای كورد كرد، له‌ خزمه‌تكردنی قورئانی پیرۆز و بوونی 8 قورئانی ده‌ستنووس له‌ كوردستان به‌ به‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و قورئانانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 5ی كۆچی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 15 زانای به‌ناوبانگی كوردستان، ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی قورئانی پیرۆزیان كردووه‌ بۆ زمانی كوردی.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی و گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌ پاراستنی هه‌موو كتێب و نووسراوه‌ ده‌ستنووسه‌كان (المخطوطات) كرده‌وه‌و گوتی: داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م به‌و كاره‌ هه‌ڵبستێت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری زانایانی كورد و توێژه‌ره‌وان له‌داهاتوو.


له‌ كۆتاییشدا، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكی؛ وێڕای ئاراسته‌كردنی سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ‌ هه‌ریه‌ك كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجاز، هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن و داواشی توێژه‌ران كرد، كه‌ له‌ نووسین و توێژینه‌وه‌كانیان زیاتر به‌ مه‌لا و زانایانی كورد بده‌ن و خزمه‌ته‌كانیان بخرێنه‌ به‌رچاو و نادیده‌ نه‌كرێن.