یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر: لەژێر دروشمی (چۆن مامەڵە لەگەڵ واقع و پێشهاتەکان بکەین) سیمینارێک بەرێوە چوو    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندی زانایانی کورد سەردانی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   لقا شيخان يا ئيكەتيا زاناييت ئايينى ئیسلامى ل كوردستانى کومبونەک سازکر    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقاف و كاروباری پەڕلەمانی كوردستان دەکات    *****    *****   شاندی زانایانی کوردستان لە میسڕ داوا دەکەن زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی تر لە یەکەی چاودێری زمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی بەکار بهێندرێت    *****    *****   میسڕ: سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەشداربووانی خولی چوراەم لە دیداری وەکیلی ئەزهەری شەریف چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان رۆڵی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لە پێگەیاندنی بانگخوازان و ئەزمونی بانگەوازی بەرز دەنرخێنێت    *****    *****   ئەمینداری گشتی کۆڕبەندی توێژینەوەی ئیسلامی لەگەڵ زانایانی کوردستان دیدارێک ساز دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری رۆژی قوربانیانی هاتوچۆ دەکات    *****    *****   قاهیرە... لە ئەزهەر خولی رۆشنبیری پێشنوێژو وتارخوێنان دەستی پێکرد    *****    *****   چالاکیەکانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان   
بەرپرسی لقی هەلێری یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2019 : 09:32:49
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشەممە 30/10/2019 شێخ نیاز راغـب نقشبندی سەرۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له‌لگەڵ سەرجەم بەرپرس وكارگێروئەندامانی به‌شەكانی فه‌تواوناوچەكانی یه‌كێتی زانایانی هه‌ولێرو دەورووبەری بەئامادەبونی كارگێرانی لق كۆبوویەوە بەمەبەستی هەلسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان وعیراق وناوچەكە، سەرەتای كۆبونەوەكە به‌خوێندنی چەند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد .


پاشان شێخ نیاز راغـب نقشبندی سەرۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان بەتیشك خستنە سەربارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان وعیراق وناوچەكە دەستی پێكردوئاماژەی بەوەكرد دۆخەكەلەئێستادا زۆرهەستیارە چونكە تائێستاباری ئابوری كوردستان له‌حاڵەتێكی ناجێگیردایەوعیراقیش دۆخی ناوخۆیی زۆرشپرزەیەو وەزعی كوردانی به‌شێك لەشارەكانی رۆژئاوای كوردستان دوای هێرشی نارەوا بۆسەریان زۆرناهەموارە .



هەروەها ئاماژەی بەوەدا كه‌ئێستاقۆناغێكی تردەست پێ دەكات له‌دوای كوژرانی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش


 


ووتی: بۆیەبەرپرسیارەتی ئێمەش وەك زانایانی ئاینی قورسترده‌بێت ورۆڵ وئەركی رێكخستنەكانی یه‌كێتی زانایان ومامۆستایانی ئاینی له‌ئێستادا پێویست تردەبێت ،بۆئەوەی بتوانین بەیداغی برایه‌تی وپارێزگاری زیاتری نیشتیمان وكۆمەلگەی كوردستان بەرزبكەینەوە وچرایەكی ڕۆشنتر بین بۆنەهێشتنی بیروفەلسەفەی توندڕەویی و ویرانكاری به‌ناوی ئاینی ۆیرۆزی ئیسلام .


هه‌رلەبەرئەمەش لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كەپێویستە بەرنامەوپلان وئەكتیڤ كردن وگرنگی دانی زیاترمان هەبێت بۆخۆپێگەیاندن وپێش خستنی باشتری ئاستی زانستی ورۆشنبیری وهۆشیاری لەپێداویستی یەكان وداخوازی یەكانی ئێستای قۆناغەكەوخەلكی هه‌رێمی كوردستان بەئامانجی خزمه‌ت گەیاندنی دینی خوای گەورەوخاك وخەلك لەمیانەی كاركردنیان لەدامەزراوەكانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .


 


پاشان ئامادەبووان بەسەرنج وتێبینی یەكانیان كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەندترو گەرم وگوڕتركرد .


ئەمەولەكۆتایی دا بەرپرسی لق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی مەولود بۆهەربەشداربوویه‌ك دەپەرتووكی جۆراوجۆری بەرچاو له‌مێژووعەقیدەی ئیسلامی پێشكەش كردتاببێتە مشتێك لەسەرخەرمانی پڕ بەرەكەتی زانستیان .


بۆیە ئامادەبوانیش سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراستەی بەرپرسی لق كرد لەبەرامبەر ئەم دیاری یەبەنرخە .


مـلارعـد ئۆمه‌ربلی/ بەرپرسی بەشی راگەیاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان