یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
کوردستان: بەو پەڕی بایەخەوە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) بەرز راگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/11/2019 : 22:53:14
قه‌باره‌ی فۆنت

لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پر خێری مەولود ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) کوردستان وەک بەشێکی دیاری جیهانی ئیسلامی بەو پەڕی شانازی و دڵسۆزی ئەو یادە مەزنە بەرزو پیرۆز رادەگرێت.


ئەمساڵ گەرمتر لە ساڵانی تر لەسەرجەم شارو شارۆچکەو گوندەکانی کوردستان، چەندین مەراسیمی تایبەت و گرنگ بە بەژداری زانایانی ئایینی و جەماوەری موسڵمانی کوردستان بەو بۆنەوە بەرێوە چوون، بەتایبەت لەهەولێری پایتەختی کوردستان، کە وێرای بەشداری ئاپۆڕای جەماوەری لەبەردەم قەڵای دێرینی شارەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رێزدار مەسرور بارزانی و وەزیری ئەوقاف د.پشتیوان سادق و سەرۆکی یەکێتی زانایان د.عبدالله مەلا سەعید و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتی بەژداربوون لەو مەراسیمەو بە گرنگیەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد.


یەکێتی زانایان ئامادەکاری باش و پێویستی بۆ پێشوازی ئەو بۆنە گەورەیە ئەنجام دابوو، هەر وەک لە کۆبوونەوەی 16ی10ی2019ی سەرکردایەتیدا بەرنامە رێژی تەواو بۆ ئەو مەبەستە خرایە روو، وە لە بەرواری 22ی10ی2019 بە نوسراوی فەرمی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەرجەم لقەکان راسپێردران بەمەبەستی پێشوازی و دانانی بەرنامەی تۆکمەو سەرپەرشتی کردنی مەراسیمەکان لە تەواوی کوردستان.


بەرز راگرتنی یادی مەولود لە کوردستان مێژوێکی دێرینی هەیەو لەهەمان کات خەڵکی موسڵمانی کوردستان بەو پەڕی شکۆداری و پیرۆزیەوە لەخزمەتی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتین و بەو بۆنەوە ئاهەنگی مەولود ساز دەکەن و لە زۆربەی شوێنەکان شیرینی و خواردن بەش دەکەن و خێرو خۆڕایی دەبێتە سیمایەکی جوانی خەڵک بەو بۆنە مەزنەوە.


ئەمە ويڕای دەربڕینی هەستی خۆشی و برەودان بە گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەلایەتی و دووپاترکردنەوەی پەیمانی پابەندی و بەجێگەیاندنی سوننەتی پێغەمبەرو دووپاتکردنەوەی خۆشەویستی ئەو زاتەو پەیڕەوکردنی رێبازەکەی.


هەر بۆیەش زانایانی ئایینی بە دەرفەتی دەزانن لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر گرنگی یادەو پێویستی هەڵدانەوەی لاپەرەکانی ژیانی پێغەمبەرو شیکردنەوەی سیرەو فەرمودەکانی بۆ هاوڵاتیان بە گرنگ بزانن و تیشک بخەنە سەر لایەنە گرنگ و گەورەکانی ئەو زاتە پیرۆزەوە.


لەلایەن خۆشیەوە د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای پەیامی تایبەتی خۆی بەو بۆنەو دەرکردنی بەیاننامەی پەیوەست بەناوی یەکێتی زانایان بەژداری چەندین مەراسیمی تایبەت بەیادی مەولود کردو لە چوارچێوەی وتاری بەو بۆنەوە جەختی لەسەر گرنگی یادەکەو هەڵوێستی گەلی کورد لەو بارەو پێویستی هەمان رۆحیەتی راستەقینەی پێغەمبەر(د.خ) لەمەڕ گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و دینداری و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی کردەوە.


هەروەها لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافەکان سەرپەرشتی مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیان کردووەو پەیامی پێویست و هاوچەرخی ئەم یادە مەزنەیان بڵاوکردۆتەوە.


شایەنی باسە هەموو ئەو مەراسیم و ئاهەنگانەی بەرز راگرتنی مەولود تەعبیرە لە گیانی دینداری خەڵکی کوردستان و پیشاندانی سیمای خۆشەویستی بۆ سەروەری ئیسلام حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت)، بۆیە یەکێتی زانایان بە بایەخەوە لەم یادە دەڕوانێت و ساڵانە بە مەراسیم و بڵاوکراوەو بەرنامەی تایبەت و بڵاوکردنەوەی پۆستەرات و دروشمی پەیامدار لەگەڵ هاتنی مانگی رەبیعولئەوەل بە ئەرک و خزمەت دەزانێت و کار پێویستی لەپێناو ئەنجام دەدات.