یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی فەتوای شەرعی ئیماراتی سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر لاسەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مردووانی کۆرۆنا بە رێکاری شەرعی دەشوورێن و دەشاردرێنەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەماوەی حەوت مانگی رابردوو 45 زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە   
کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان کۆرێک بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان رێک دەخات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2019 : 14:25:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 13ی11ی2019 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی سەر بە زانکۆی سەلاحەددین لە شاری هەولێرو لە کۆرێکی تایبەت و پەیوەست بە مانگی مەولود بابەتێکی لەسەر کەسایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) پێشکەش کرد.


لەو کۆڕەدا کە ژمارەیەک مامۆستا ی زانکۆو قۆتابیانی هەرچوار بەشی کۆلێژی ناوبراو بەژدار بوون، سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر گەورەیی کەسایەتی پێغەمبەرو پەیامە گرنگەی کە وەک پێویستیەکی نێو ژیانی رۆژانەو بەتایبەت بۆ قوتابیانی بواری زانستە شەرعیەکان یەکجار پێویست و بەرهەمدارە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە بەشێکی قسەکانی گوتی: بە درێژایی پتر لە چواردە سەدە رۆڵ و کاریگەری پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بەسەر تەواوی دونیا دەشکێتەوەو یەکەکەی پەیامەکانی بۆ مرۆڤایەتی بونەتە ئەلقەی سەرکەوتن و بەختەوەری، لەگەڵ ئەوەشدا لەم قۆناغە زیاتر پێویست بەوە دەکات شرۆڤەو تیشک بخەینە سەر لایەنەکانی کەسێتی و ژیانی ئەو زاتە، کە بۆ ئێمەی موسلمان جێی شانازی و فاکتەری تێگەیشتن و پێگەیشتنی هزری و گەشە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکان.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتارەکەیدا کۆمەڵێک ئایەت و فەرمودەی لەبارەی گەورەی و میهرەبانی و لیبوردەیی و پێشەنگی و جیهانبینی پێغەمبەر بۆ ئامادەبووان شیکردەوەو چەندین وانەی گرنگی لەو چوارچێوەوە باس کرد.