یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
شاندی زانایانی کوردستان لە میسڕ داوا دەکەن زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی تر لە یەکەی چاودێری زمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی بەکار بهێندرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/11/2019 : 11:43:12
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 18ی11ی2019 شاندی زانایانی کورد کە بەشداربووی خولی چوارەمی زانکۆی ئەزهەرن لە وڵاتی میسڕ سەردانی یەکەی چاودێری ئەزهەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەویان کرد، بەمەبەستی بینینی هەوڵ و هەنگاوەکانی ئەو یەکەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و راستکردنەوەی چەمکە ئاڵۆزەکان و رەتکردنەوەی هەوڵە نەزۆکەکانی گروپە توندڕەوەکان و چاودێری کردنی کاروباری موسڵمانان لە جیهان.


شاندەکە تەواوی یەکەکانی دەزگای ناوبراویان بەسەرکردەوەو کە 13 یەکە لە خۆ دەگرێت و بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی تر کاری تێدا دەکرێت، هەروەک شاندەکە ئاشنای کارو هەنگاوەکانی لێکۆڵەرانی ئەو دەزگایە بوو، لە هەڵوەشاندنەوەی هەوڵ و گومانەکانی گروپە توند ئاژۆکان، کە خزاونەتە نێو جیهانی ئیسلامی و هزری گەنجانەوە.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندی زانایانی کورد وێرای دەستخۆشی و ئاراستەکردنی سوپاسیان بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی دەزگای چاودێری ئەزهەر لە بڵاوکردنەوەی رووی جوانی ئیسلام و بیری میانڕەوی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و رێگری کردن لە توندوتیژی و ئیرهاب.


دواتر شاندی زانایانی کورد داوایان لە بەرپرس و سەرپەرشتیارانی یەکەی چاودێری ئەزهەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی کرد، کە زمانی کوردی لە پاڵ زمانەکانی تر بەکار بهێندرێت و لەچوارچێوەی کارو پرۆژەکانیان رەچاو بکرێت.


بۆ ئەو مەبەستە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکی دەربڕی و جەختی کردەوە کە پێویستە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی تر لەو یەکەیە هەژمار بکرەت.