یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە    *****    *****   پارێزگاری هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی سپیكردنی ئاردو جیاوازی كێشی به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌ له‌كیسكراوه‌كان له‌ زستانان و هاویناندا روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/12/2019 : 14:45:08
قه‌باره‌ی فۆنت

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای نه‌وڕه‌س/ لقی هه‌ولێر، له‌ به‌رواری 21/9/2019 به‌ ژماره‌ 11/32 پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كردبوو، سه‌باره‌ت به‌ حوكمی سپیكردنی ئارد، و جیاوازی كێشی نۆك و فاسۆلیا و به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌ وشكه‌كانی تر، له‌ زستانان و هاویناندا و دیاریكردن و نووسینی وه‌زنه‌كانیان له‌سه‌ر كیسه‌كانیان له‌كاتی (تعبئه‌) كردنیان؛ ئه‌نجومه‌ن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له‌به‌رواری 19/11/2019 دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته‌ شه‌رعیه‌كان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی دایه‌وه‌.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئه‌گه‌ر ئاردەکە به‌ مادده‌ كیمیاویه‌كان، یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیانبه‌خش ئه‌م كرداره‌ ئه‌نجامدرا؛ ئه‌وه‌ درووست نی یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌ له‌ ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی.


هەروەها هاتووە: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری سروشتی - سه‌رماو گه‌رما- كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر زیادكردن و كه‌مكردنی كێش و بێگومان كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیا نیه‌؛ بۆیه‌ وا چاكتره‌، كه‌ له‌سه‌ر به‌رگی كیس و قوتووه‌كان بنوسرێت: (ئێمه‌ به‌رپرس نین له‌ زیادكردنی كێشی به‌رهه‌مه‌كانمان، به‌هۆی هۆكاره‌ سروشتیه‌كان)، هه‌روه‌ها باش وایه‌ ره‌چاوی نرخێكی گونجاو بكرێت، له‌زستان و هاویندا به‌پێی زیاد كردن و كه‌م كردنی وه‌زنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26538