یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/12/2019 : 00:00:50
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 9ی12ی2019 لەمیانی پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (ئیرهاب و توندڕەوی و مافی مرۆڤ) بەرێز د. لیوا حەمدی لەبیب کە یەکێکە لە زانایانی زانکۆی ئەزهەرو شارەزایەکی بواری سەربازیشە وێڕای خستنەڕووی بابەتەکە لەچوارچێوەی زانستی و مەترسی و دەرهاوێشتەکانی تیرۆرو توندڕەوی لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگە بەگشتی و زیانەکانی بەرامبەر ئیسلام روون کردەوەو، تیشکی خستە سەر پرسی نەتەوە زوڵم لێکراوەکان و لەنێویاندا گەلی کورد.


لەدەستپێکی قسەکانی وەک وەفایەک بۆ رۆحی ئاینپەروەری و نەتەوەپەروەری سەرکردەکانی کورد وەک قازی محمد و مەلا مستەفای بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان سوڕەتی فاتیحەی خوێندووەو بە تەقدیرەوە باسی لە هەوڵ و خەبات و خزمەتی سەرکردەکانی کورد کردووە.


لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوو نەتەوە هەن لە جیهان مافی خۆیانە ببنە دەوڵەت و کیانی سەربەخۆیی خۆیان هەبێت و بەمافی چارەنووسی خۆیان بگەن، ئەوەیشیان گەلی کوردو فەڵەستینە، چونکە هەردووکیان خاوەنی ئایین و نەتەوەو شارستانیەت و مێژوو و جوگرافیای خۆیانن و مافی دەوڵەتیان هەیە.


هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانی سەبارەت بە مەزلومیەتی کوردو کارەساتی ئەنفال و نەهامەتیەکانی بەسەر گەلی کورد هاتووە گوتی: بەداخەوە ئەوەی بەسەر کورد هاتووە زوڵمێکی گەورە بووە، ئەوەی لە رژێمی پێشوو سەدام دەرهەق بە نەتەوەی کورد کردویەتی تاوانێکی گەورە بووە، من قەت ناڵێم خوا روحم بەسەدام بکات و زۆریشم پێ ناخۆشە هەندێک کەس هەیە دەڵێ خوا روحم بە سەدام بکات، ئەمە هەڵەیە چونکە ئەو ستەمێکی گەورەی لە گەلی کورد کردووە، خواش روحم بە کەسێک ناکات کە ستەمی لەو شێوە ئەنجام بدات.


لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستایانی بەشداربوونی خول وێڕای خۆشحاڵیان بەو هەڵوێستانە، لە چوارچێوەی پرسیارو سەرنجەکانیان کۆمەڵێک زانیاریان لەبارەی مەزلومیەتی کوردو مێژووی کوردستان خستە ڕوو.