یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەماوەی حەوت مانگی رابردوو 45 زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە    *****    *****   لەهەمبەر سوکایەتیەکان یەكێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە   
سەرۆکی یەکێتی زانایان: وتاری هەیینی ئەنجام دەدرێت و مزگەوتەکانیش کراوە دەبن
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/02/2020 : 20:30:55
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامنەدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بەهۆی رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆتە باسێکی گەرمی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تەنانەت بەشێک لە نوێژخوێنان.


لەو بارەوە بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە سایتی (زانایان)ی راگەیاند: سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی وڵاتان و بەتایبەت لە وڵاتە دراوسێیەکانمان، ئەگەری بڵاوبوونەوەی لێ دەکرێت، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی بن و بە تەواوەتی هاوکار بن بۆ هەر ئەگەرێک لەو بارەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: سەبارەت بە دەنگۆی داخستنی مزگەوت و ئەنجام نەدانی وتاری هەینی بەو هۆیەوە، هاوڵاتیان و موسڵمانان دڵنیا دەکەینەوە، کە لە ئێستادا نوێژی هەینی ئەنجام دەدرێت و هیچ بڕیارێک بۆ نەکردنی نوێژی هەینی لە ئارا نیە، ئەگەر خوانەخواستە دۆخی کوردستان کەوتە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە  ئەوە مەسەلەیەکی ترەو (لکل حادث حدیث)، بەڵام داوا لە وتاربێژانی بەرێز دەکەین کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستاو هاوکاریەک بۆ هەڵمەتی خۆپارێزی و سەلامەتی نوێژخوێنان رەچاوی کات بکەن و وتارەکانیان کورت بکەنەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: گرنگە وتاربێژان لە وتارەکانیان ئاماژە بە گرنگی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی بکەن، هەروەک گرنگیشە خەڵک هۆشیار بکەنەوە کە بە ورەیەکی بەرزو دوور لە دڵەڕاوکێ و نانەوەی دەنگۆی نادروست و بڵاوکردنەوەی ترس و بیم لەناو خەڵک خۆیان رابێنن، وە نزای خێرو سەلامەتی بۆ کوردستان بکەن.


سەرۆکی زانایان گوتیشی:  خۆشبەختانە کوردستان تا ئێستا سەلامەتە، بەڵام رێکاری خۆپارێزی شتێکی پێویستەو ئیسلامیش لەچەندین دەق هۆشیارمان دەکاتەوە لەوەی لەو جۆرە حاڵەتانە هەم خۆپارێز بین هەمیش خەڵک بپارێزین