یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخی ئەزهەر دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2020 : 14:36:24
قه‌باره‌ی فۆنت

بەرەبەیانی ئەمرۆ3ی6ی2020 گەورە بیرمەندو زانای بەناوبانگی وڵاتی میسڕو جیهانی ئیسلامی دکتۆر شێخ محمد فوزەیل ئەلقوسی ئەندامی دەستەی گەورە زانایان و سەرۆکی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو وەزیری پێشووتری ئەوقافی میسر کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەوە سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخی ئەزهەر دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


رێزدار شێخ دکتۆر ئەحمەد طیب شێخی ئەزهەری شەریف


سڵاوی خوای گەورەت لێ بێت


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە نووسەرو زاناو بیریار دکتۆر (محمد عەبدولفوزەیل ئەلقوسی) جێگری سەرۆکی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو ئەندامی دەستەی گەورە زانایان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی میسڕم پێگەیشت.


ناوبراو وێڕای ئەوەی کەسایەتیەکی زانستی و ئەکادیمی بوو، لەهەمان کات ئەو زانا مەزنە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو تەدریس و فەتواو نووسینی کتێب خەرج کردو سیمبولێکی دیاری بیری میانڕەوی و وەسەتیەت بوو، بۆیە لەدەستدانی ئەو زانا هەڵکەوتووە کەلێنێکی گەورەو خەسارەتێکی زۆر بوو لەناو پەیڕەوانی رێبازی زانست و شەریعەت، لەگەڵ ئەوەشدا خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی دیندارو خواناس و سادەو سەنگین و خاوەن هەستێکی جوان و رەوشت و بەهای بەرزی مرۆیی بوو، جێگەی دڵنەوایی دەوروبەرو دۆستانی بوو، لەقسەکردنیش لەسەرخۆو قسە خۆش و بەهرەدار بوو.


هاوکات وەک یەکێ لە گەورە زانایانی مەشیخەی ئەزهەر جێدەستی لە پەیوەندی دوولایەنەی نێوان کوردستان و میسڕو زانایانی کوردو مەشیخەی ئەزهەر هەبوو، کە ئەم هەستەی بەرێزیان جێی تەقدیری ئێمەیەو لەچوارچێوەی ئەو هەستە پڕ لە پەیوەندیەی و زانستی و برایەتیەی کە نەخشاندویەتی بەردەوام دەبین.


بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و زانایانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە بەرێزتان و ئەنجومەنی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە ژێر رەحمەتی خۆی و بەدیداری پێغەمبەران و راستگۆیان و شەهیدان شادی بکات، خوای گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک بەتایبەت خانەوادەکەی ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


د. عبدالله مەلا سەعید گرتکی


سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11/شەوال/1441هـ


3ی6ی2020