یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی مامه‌ڵه‌ كردن به‌ دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك ( بت كۆین، پای كۆین) روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2020 : 15:02:23
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ به‌رواری 5/4/2018 مامه‌ڵكردنی به‌ دراوی (وه‌ن كۆین) به‌ حه‌رام دانا، چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كرا سه‌باره‌ت به‌ هاوشێوه‌كانی ئه‌م جۆره‌ دراوه‌ وه‌ك( بت كۆین، پای كۆین.. هتد)، ئه‌نجومه‌نمان له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 17/شه‌ووالی/1441ه = 10/6/2020م  به‌ پێویستی زانی حوكمی شه‌رعی بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره‌ دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ بۆ موسوڵمانان ڕوون بكاته‌وه‌.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌ كردن به‌م دراوانه‌ به‌گشتی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌م دراوانه‌ له‌ ئێستادا و به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ حه‌رامه‌، له‌ به‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا له‌وانه‌:


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ.. الآية) ( سوره‌ البقره‌: الآية ‌: 188) واته‌: نه‌چن ماڵ وسامانه‌كانتان له‌ نێوان یه‌كتری به‌ بێ به‌رامبه‌ر و بێ بنه‌ما بخۆن. هه‌روه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا له‌ فه‌رموده‌كانیدا هه‌موو جۆره‌كانی فێڵ كردن و نادیاری  له‌ مامه‌ڵه‌كاندا حه‌رام كردووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا)  رواه مسلم.


لەبەشێکی تری هاتووە: ئه‌م جۆره‌ دراوانه‌و مامه‌ڵه‌ پێوه‌كردنیان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌تن كه‌ یه‌كێك له‌و مه‌به‌سته‌ باڵایانه‌ پاریزگاری كردنه‌ له‌ ماڵ و سامان به‌ هه‌موو جۆره‌كانی پارێزگاریكردن.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26554


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=214&scheme=