یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لەسەر بابەتی گۆڕستانە نوێیەکەی شاری سلێمانی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/09/2020 : 17:02:10
قه‌باره‌ی فۆنت
لەسەر بابەتی گۆڕستانە نوێیەکەی شاری سلێمانی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 

( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِيمِ )

( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ )

بۆبەڕێزان / جەنابی پارێزگاری سلێمانی

ئە نجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی

زانایانی ئایینی بەڕێزوقەدرگرانی كوردستان

سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی

بابەت / گۆڕستانەنوێیە كە ی شاری سلێمانی

سڵاوی خواتان لێ بێت

وەك لای هەموان ئاشكرایە كە دابین كردنی زەوی بۆ پرۆژخێرخوازیە كانی وەك گۆڕستان و مزگەوت ونەخوشخانە وخویندنگا وهاوشێوەكانی ئەركی شارەوانی ولایەنە پەیوەندی دارە كانە بەوكارە هەستن وسە رجەم پێداویستیەكانی بۆدابین بكەن .بە داخەوە لە بارودۆخێكی پڕلەقەیران ونەهامەتیەكان لەسەر هاوڵاتیانی هەریمی كوردستان ئەوەی لەئێستادا بوەتە جێگای قسەوباس و ڕخنە ی زۆری هاوڵاتیان گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانیە كە لەسەر ئەركی شارەوانی سلێمانی زەوی بۆدابین كراوەو سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی بۆ كراوە بەڵام بە داخەوە دور لە هەرلایەنێكی یاسایی وئایینی داب ونەریتەكانی كوردەواری لە ئێستادا وەك بابەتێكی بازرگانی مامەڵەی پێوە كراوە كە ئەمەش لەگەڵ بابەتی ڕەوشی ئایینی وكۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی وشاری سلێمانی بە تایبەتی ناگونجێت ویەك ناگرێتەوە چونكە بابەتی گۆڕستان وناشتنی مردوە كان بە شێوازە ئایینی كلتوری كوردەواری گەلی كورد كەسانی خێرخواز بەوئەركە هەستاون یاخود لایەنی شارەوانی خۆی ئەركی ناشتنی ئەومردوانەی لەئەستۆگرتوە كە سیان نەبوە ئەمەش هەموكات جێگای پێزانین ودەستخۆشی بوە . هەر بۆیە لەم كات وساتە هەستیارەدا ئێمە لە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و ئەنجومەنەكانی فەتوا دەنگی ناڕەزایی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو دەنگە ناڕازی و خاوەن هەڵوێستانە ی ترو هەڵوێست وسەرنجی خۆمان لەوبارەوە لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا ڕادەگەیەنین

یەكەم : ڕەدكردنەوەوهەڵوەشاندنە وەی هەرجۆرەگرێ بەستێك بۆگۆڕستانەكانی شاری سلێمانی بە هەركۆمپانیایەك ولە ژێرهەرناو نیشانێك بێت چونكە بابەتی ناشتنی مردو گۆڕستانەكان بابەتێكی ئایینی وخێرخوازیە ودەبێت دوربێت لەهە رجۆرە مامەڵە وبازرگانی پێوە كردنێك .

دووهەم : ئەركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندی دارەكانە كە گۆڕستانە كان ڕێك بخاتەوە بە شێوازێكی سەردەمیانە وگونجاو بە جۆرێك لە گە ڵ بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دایەك بگرێتەوە ونەریتە ئایینی وكۆمەڵایەتیەكان تیایدا ڕەچاو بكرێت

سێهەم : دەبێت شارەوانی بەهەمە هانگی لە گەڵ زانایانی ئایینی ولایەنە پەیوەندی دارەكان هەستێت بە دیاری كردنی نرخێك بۆ هەلكەندنی گۆڕەكان بۆ ئەو كرێكارانە ی كاری هەڵكەندی گۆڕەكان دەكەن بەمەرجێك ڕەچاوی باری دارایی ژیانی هاوڵاتیانی تێدا بكرێت ونەبێتە هۆی بارگرانی بۆهاوڵاتیان هاوشێوە بێت لەگەڵ ڕۆژانە ی ئەوكرێكارانە ی ڕۆژانە كاردەكەن

چوارهەم : هاوڵاتیان خۆیان ئازادبن لەوەی لەهەرگۆڕستانیك مردوەكانیان بەخاك دەسپێرن واتە نابێت ڕێگری لەگۆڕستانەكانی تر بكرێت قۆرخكاری بكرێت لە پێناو بەرژەوەندی هەندێ كەسی تایبەت تەنها بەمە رجێك گۆڕستانە كانی ترشوێنی ناشتنی مردویان تیامابێت .

پێنجەم : پێویستە هاوڵاتیان ئازادبن لەوە ی بۆخۆیان گۆڕەكە هەڵبكەنن یاخود بە وكرێكارانەی بەوكارە هەڵدەستن بۆیە ناكرێت هاوڵاتیان ناچاربكرێن هەر دەبێت لە وگۆڕستانە بێت و بە كرێكارانە ش بێت .

شە شەم : ئە ركی شارەوانی ولایەنە پەیوەندی دارەكانە سەرجەم خزمەتگوزاریەكان بۆگۆڕستانە كە دابین بكەن و فەرمانبەری خۆیان هەبیت لە گۆڕستانەكە نەوەك بدرێتە كۆمپانیاو بازرگانی پێوە بكرێت وبڕە پارەیەك بەناوی خزمەتگوزاریەوە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت كە ئەمە پێچەوانە ی كلتورو داب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكانی كوردەواریە ولەهەمان كاتیش دا بارگرانی زیاتر بۆهاوڵاتیان دروست دەكات .

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆهەمولایەك

لقی سلێمانی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

9_9_2020