یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/10/2020 : 21:19:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ئێواری ئەمرۆ 6ی10ی2020 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری ئاکرێ مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا شاکر احمد ئاکرەیی)مان پێگه‌یشت. که‌ بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو خوا ویست بوو، لەهەمان لەکاری ریزەکانی یەکێتی زانایان و بەتایبەت لێژنەی فەتوا رۆڵی دیارو بەرچاوەوو هەڵگری هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، مامۆستای رەحمەتی لە ساڵی حەفتاکانەوە ئەندامی یەکێتی زانایان بووەو دوا پۆستی بەرپرسی لێژنەی فەتواو کارگێری لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی ئاکرێ و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


6ی10ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە کوچکردنی یەکێک لە زانای ئایینی گەورەی دەڤەرەکەمان و کارگێڕ و بەرپرسی لێژنەی فەتوای لقەکەمان سەیدا مەلا شاکر احمد ئاکرەیی  ڕادەگەیینین.


لێرەوە بەناوی لقەکەمان پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و گشت زانایانی ئایین و خانەوادەو خزم  و دۆستانی خوا ڵێخۆشبوو دەکەین و دواکارین لە خودای گەورە گۆڕی خوا لێخۆشبوو پڕ نوور بکات و بکاتە مێرگێگ لە مێرگەکانی بەهەشت و بە فیردەوەسی ئەعلای شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە ئێمە و خانەوادەو خزمانی خوا لێخۆشبوو ببەخشێت .


سەیدای خواڵێخۆشبوو (مەلا شاکر احمد ئاکرەیی) خاوەن کەسایەتیەکی ئاینی کاریگەر و نشتیمان پەروەر و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی گەورەبوو.


لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی حەفتاکان ئەندام بووە تێیدا تاکو وەفات کردنیشی ، لەم ماوەیە خزمەتی زۆری کردووە لە ڕووی ئایینی و نشتیمانی و کۆمەڵایەتی . خودای گەورە ڕووحی شاد بکات و لە ئێمە و ئەویش خۆشببێت.


ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان


٦ـ۱۰ـ۲۰۲۰