یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی دەکات    *****    *****   هەولێر: بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری گفتوگۆیەکی کراوە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات   
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2021 : 15:46:50
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٩/٢١، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی (٥١) په‌نجا و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد و له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.


له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای پیرۆزباییكردن له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی ته‌تفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كرد، له‌ ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ و هیوای خواست ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی تووندوتۆڵبوونی زیاترى ڕایه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی، داواشی لێكردن كه‌ له‌ پاراستنی به‌ها ئاینییه‌ باڵاكان و ڕه‌وشته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، هه‌میشه‌ ڕۆڵی پارێزه‌ر و ڕێنوێنیكار بگێڕن.


لای خۆیه‌وه‌ بەرێز د.عبدالله مەلا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سوپاسی هاتن و پەیامی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کردو خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندی یاوه‌رى و بوونی ئەو هەماهەنگیە نێوان یەکێتی زانایان و پەرلەمانی کوردستان ده‌ربڕی.