یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/11/2021 : 21:07:03
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 18ی11ی2021 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مرۆ و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی لە قەزای ئامێدی سنووری پارێزگای دهوک لقی ئاماێدی یەکێتی زانایان کرایەوە.


لەو مەراسیمە هەریەک لە بەرێزان کاک عومەر ئورەیی بەرپرسی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مامۆستا محمد خالد بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی دهوک و کاک وارشین سلمان قائیمقامی قەزای ئامێدی و مامۆستا ئیحسان رێکانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و هەکار عبدالسلام بەرێوەبەری ئەوقافی ئامێدی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی شارەکە بەشدار بوون.


وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، وتەی لقی ئامێدی یەکێتی زانایان لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا ئەحمەد عبدالخالق بەرپرسی لق خوێندرایەوەو سوپاسی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کرد لەهەمبەر کردنەوەی لقی یەکێتی زانایان لە ئامێدی و پاڵپشتی و هەوڵی جددیان بۆ زانایانی سنووری ئامێدی.


دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو پیرۆزبایی کردنەوەی لقی ئامێدی لە زانایان و شاری ئامێدی کردو رايگەیاند: وەک رێزگرتن و وەفاداری بۆ خزمەت و هەڵوێستەکانی زانایانی سنووری ئامێدی و فراوانی سنوورەکەو بەجێگەیاندنی خواستی زانایان و خزمەتێک بۆ شارەکە یەکێتی زانایان لقی یەکێتی زانایانی لەو سنوورە کردەوە، کە خوازیارین ئەم لقە ببێتە هەوێنی پتر خزمەتکردن و لێک نزیکی زانایان و جێبەجێ کردنی ئەرکی پیشەیی و هاوکار بوون بۆ دەزگاو هەیکەلی ئیداری شارەکەو جێی ئومێدی زانایان.


لەبەشێکی تری قسەکانی گوتی: یەکێتی زانایان وەک رێکخراوێکی پیشەیی خاوەن پێگەو کاریگەری خۆیەتی، وە زانایانی ئایینی هەمیشە جێگەی رێزی تایبەت بوونە، بۆیە کردنەوەی لقێکی تازەی وەک لقی ئامێدی دەسکەوتێکی گرنگە لە دەڤەرەکەو بۆشاییەکی گەورە پڕ دەکاتەوە، کە لە رووی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی چاوەڕێی هەنگاوی زۆری لێ دەکرێت.


هەروەها گوتی: یەکێتی زانایان ماڵی زانایانە و پاڵپشت و پشتیوانی هەمووانە، وە تاکە رێکخراوە لە رێی زانایانی ئایینی نوێنەرایەتی ئاینپەروەری دەکات و لە مێژووی خۆشیدا چەندین دەسکەوتی گەورەیە لە بواری ئایینی و زانستی و نەتەوەیی.


شایەنی باسە دوای مەراسیمەکەو هەر ئەمرۆ شاندی مەکتەبی تەنفیزی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە گەڵ ستافی لقی ناوبراو کردو چەند راسپاردەو پێشنیارێکی بۆ کاری ئایندەو چۆنیەتی هەنگاونان بۆ خزمەتی زانایانی ئایینی و رەوشی ئایینی خستە ڕوو، کە بووە مایەی خۆشحاڵی و جێگەی سوپاسی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی لقی ئامێدی یەکێتی زانایان.