ئەمرۆ 21ی9ی2022 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناحیەی قادر کەرەم مامۆستا مەلا مستەفا ئەمین کریم ناسراو بە مەلا مستەفای حافز كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا مستەفا ئەمین کریم
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەر (مامۆستا مەلا مستەفا ئەمین)مان پێگه‌یشت کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21ی9ی۲٠۲2