ئەمرۆ 11ی2ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی یەکێتیی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی (هەستیاری و مەترسی فەتوا لەدیدی ئیسلام و تێڕوانینی زانایان) بۆ بەرێز مامۆستا مەلا عومەر سوێری پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی سەواف لە هۆلی لقی هەولێری یەکێتی زانایان ساز کرد.
سەرەتای سیمینارەکە بەرێز مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان وتاری بەخێرهاتن و کردنەوەی سیمیناری پێشکەش کرد.
دواتربەرێز مامۆستا مەلا عومەر سوێری بە تێرو تەسەلی باسی لە بابەتی فەتواو ناوەرۆکی ناونیشانی سیمینارەکە کردو چەندین ئایەت و فەرمودە هێنایە وەک ئاماژەیەم بۆ هەستیاری پرسی فەتواو لێکەوتەکانی، هەروەک چەند نمونەیەکی لە شێوازی هەڵسوکەوتی زانایان لەگەڵ بابەتی فەتوا هێنایەوەو تیشکی خستە سەر واقعی ئێستا، کە کەسانێک بێ ئەوەی هەسست بە بەرپرسیارێتی بکەن دەست بۆ فەتوا دەبەن و بە نازانستی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.