یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سعدالله یادگار کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/02/2025 : 21:36:03
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 15ی2ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی ئیداری؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە لەلایەن بەرێز مامۆستا شێخ عرفان شێخ نورالدین بەخشرایە نۆ مامۆستای ئایینی.


مەراسیمەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کردو، دوای وتاری بەخێرهێنان؛ بەرێز کاک حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وتاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشکەش کرد.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە دەرو مامۆستایانی بڕوانامەوەرگر، خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی کە ئیجازەنامەکە لە ژێر سەرپەرشتی بەرێز دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی بەرێوە دەچێت و ئاماژەی بە رۆڵی بنەماڵەی بەرێزیان دا، کە ماوەی پتر لە دووسەد ساڵە لە خزمەتی شەریعەت و عیلم و حوجرەو مامۆستایانی ئایینی بەردەوامە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: تەواوکردنی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی زانستی مانای وا نیە بوونەتە عەللامە و زانا، بەڵکو ئەمە سەرەتاو زەمینەی قۆناغێکی تازەیە بۆ زیاتر کۆشش و شارەزابوون لە زانستە شەرعیەکان، بۆیە گرنگە رەچاوی ئەدەب و پلەبەندی زانستی و تێگەیشتنی دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئاراستەی ئایینی بەرەو پێش بڕوات نەک دواوە، بەتایبەت لە بواری فەتوادان گرنگە زۆر هۆشیار بین، ناکرێ هەرکەسەو ببێتە موفتی و فەتوا بدات، ئەمە بۆ دۆخی کوردستان ناگونجێت، بەڵکو پێویستە رێز لە بۆچوونی گەورە زانایان بگیرێت و فەتواش بۆ ئەهلی خۆی جێبهێڵین.


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی: لەبەرچاوگرتنی ئەرک و پیشە زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانین تەبایی و سەقامگیری بپارێزین، لەهەمان کات جیاوازییەکان بەرەو ناکۆکی و تەفرەقە نەڕوات ، ئەگەر جیاوازیش بین ئاساییە بەڵام پێویستە دژو دوژمن نەبین.


شایەنی باسە دواتر بڕوانامەی زانستی بەخشرایە ناوبراوان و هەر بەم بۆنەشەوە چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک خوێندرانەوەو چەند بروسکەیەکی پیرۆزبایی خوێندرایەوە.