ئەمرۆ 9ی9ی2025 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کوردستان کە پێکهاتبون لە بەرێزان: د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا جلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی هاوشان بەرێز حاجی طيب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو مامۆستا زبێر باویانی بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە؛ سەردانی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانیان کرد لە لایەن بەرێزان مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق و کارگێرانی لق و مامۆستایانی ئاینی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا باس لە خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایانی ئاینی و مزگەوت و حوجرەو قوتابخانە ئاینیەکان بەگشتی و دەڤەری شقلاوە و ناوچەکە بە تایبەتی کرا.
پاشان شاندەکە دەزگای باڵای ئەیلولیان بەسەر کردەوەو لەلایەن بەرێز مامۆستا عبدالرحمن مەلا رسول جێگری سەرۆکی دەزگا بە گەرمیەوە پێشوازی کران و تەئکیدی لە هەماهەنگی نێوان هەردوولاو رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان لە پاراستن و خزمەتی ئەمنیەت و ئارامی وڵات بەرز نرخێندرا.