ئەمرۆ 25ی9ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و عومەر خدر، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی کرد.
لە میانی ئەم سەردانە، سەرۆکی ژوور پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەر لەم سەردانە گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا و ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی بازرگانی هاوبەش تایبەت بەو بوارانەی کە پەیوەندی بە هەردوولاوە هەیە.