دوێنێ 24ی9ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی مەترانەکانی عەنکاوە بەسەرپەرشتی بەرێز مەتڕان بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبڕەشەی کلدانی لە هەولێر کرد.
سەرەتای دانیشتنەکە مەتڕان بەشار وەردە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کردو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان بۆ پیرۆزبایی سالیادی دامەزراندن بووە، هەروەها باسی لە رۆڵی زانایانی ئایینی لە کوردستان لەهەمبەر پرسی پێکەوەژیانی ئایینی کرد.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان ئاماژەی بە دۆخی کوردستان و رۆڵی زانایان لە بەقەرار کردنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی کردو تەئکیدی لەوە کردەوە کە یەکێتی زانایان هەمیشە پاڵپشتی پێکەوەژیانەو هەماهەنگی هەر لایێکە بۆ پاراستنی ئەم ئامانجە.