رۆژی 9ی10ی2025 بەرێز د.أنس محمد شریف دۆسکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە وڵاتی تورکیا بەشداری لە کۆنگرەیەک بەناونیشانی (کۆنگرەی رۆڵەکانی ئیبن ئەسیری جەزری) لە زانکۆی شەرناخ لە وڵاتی تورکیا کرد.
لەم کۆنگرەیە بەرێزیان توێژینەوەیەکی پێشکەش بە ناونیشانی: (تصور التنوع الديني في كوردستان عند الفتح الاسلامي في كتابات ابن الأثير الجزري- الزرادشتية أنموذجا) كردو تێیدا بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی تیشکی خستە سەر فرەیی ئایینی لە کوردستان لەکاتی فەتحکردنی کوردستان لە چوارچێوەی کتێبەکانی ئیبن ئەسیری جەزری، نمونەشی بە ئایینی زەردەشتی هێنایەوە کە چۆن باسکراوەو ریشاڵ و بنەمای هەیە یاخود نا..