ئەمرۆ 20ی11ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری سلێمانی و کوردستان؛ مامۆستا مەلا موسى حبیب بیارەیی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا موسى حبیب بیارەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و (مامۆستا مەلا موسى حبیب بیارەیی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، وێڕای کاری مەلایەتی لەبواری تەدریس و پێگەیاندنی چەندین مامۆستای ئایینی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی رۆڵی دیار‌و بەرچاوو بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20ی11ی2025