یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/11/2025 : 11:43:34
قه‌باره‌ی فۆنت

لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، هێڕشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر مەحکوم و ئیدانە دەکات و بە کارێکی نامرۆڤانەو پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دادەنێت، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


﴿وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا﴾ الأعراف:۵٦.


ئەم هێڕشەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمان کات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشارو بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان.


بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەڕامە..


بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە هەموو بەهاو رەوشتیکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارەو بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن..


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۲۷ی۱۱ی۲٠۲۵