ئەمرۆ 1ی1ی2026 لە راگەیێندراوێکدا راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2025ی بڵاو کردەوە.
بە پێی هەواڵەکە یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ساڵی 2025 دا (46) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو، بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە.
شایەنی گوتنە لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسلمانان و پڕکردنەوەی شوێنیان ئاسان نیە، ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.
انا لله وانا الیه راجعون