دوێنێ 12ی1ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز تەیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر کرد.
لەدانیشتنێکدا وێڕای تاوتوێکردنی ڕەوشی ئایینی و کۆمەڵایەتیی، جەختیان لە یەکبوون و یەکگرتوویی نێوان مامۆستایانی ئایینی و خزمەتی پتری کۆمەڵگە کردەوەو تەئکیدیان لە هەماهەنگیی زیاتر و پەیوەندییەکی بەهێزتری نێوانیان کردەوە.