ئەمشەو ٥ی ئادار ٢٠٢٦، بەئامادەبوونی بەرێزان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و، ، د.عبدالله ملا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، تیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی ھەولێر نەبەز اسماعیل بەگ بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر دوای دروستکردنەوەی بەشێوەیەکی نوێ، مزگەوتی "حاجی سەنیە" لەشاری ھەولێر کرایەوە.
لەمیانی وتەیەکدا وەزیڕی ئەوقاف وکاروباری ئاینی پیرۆزبایی لەدانیشتوانی سنورەکە کردو دەستخۆشی لەخێرخوازکرد بۆ دروستکردنی مزگەوتەکەیان بەشێوەیەکی نوێ و بەپێی ڕێنمایە تازەکانی ئەندازەیی وەزارەت؛ کە لەخزمەتی جوانتر کردنی مزگەوتەکانی کوردستانە، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی ئاماژەیدا بەوە ئەوەی کە حکومەتی ھەرێم بەدابینکردنی زەوی شایستە لەسەر نەخشەی شارەوانی، زەوی بۆ مزگەوت و شوێنی ئاینی تەرخان دەکات، وێڕای ئاسانکاری لەدروستکردنی و لەئەستۆگرتنی ھەموو خزمەتگوزاریەکانی تر.