یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
با مۆندیال خۆشی بێت نه‌ك گرفت
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2010 : 09:36:16
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به‌ پێویست زاندرا، به‌ناوی زانایانی ئایینیه‌وه‌ نامه‌یه‌ك بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رجه‌م لاوان‌و گه‌نجان‌و هه‌وادارانی وه‌رزش، كه‌ ئه‌مه‌ نامه‌كه‌یه‌:

لاوان‌و گه‌نجان‌و وه‌رزشوانان، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێمان وایه‌ وه‌رزش چ وه‌ك پیشه‌‌و ئه‌نجامدانی، یان وه‌ك خۆشی‌و چێژ لێوه‌رگرتنی، شتێكی رێپێدراوه‌، بگره‌ زۆر جار سوودی زۆری هه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ كاتی ناخۆشی‌و هه‌ستكردن به‌ ناڕه‌حه‌تی، یان بێ‌ كاربوونی لاوان‌و سه‌رقاڵبوونیان به‌ شتێك، كه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌ حه‌رام بێت، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كه‌‌و، ئه‌مڕۆ زۆر جار رۆڵی نوێنه‌رێكی كارا ده‌بینێت، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌نجامدان‌و، سه‌یركردنی له‌ چوارچێوه‌ی دروسته‌وه‌ بێت.

هه‌موو چوار ساڵ له‌گه‌ڵ هاتنی مۆندیاله‌وه‌ لاوان‌و گه‌نجان به‌ كوڕ‌و كچه‌وه‌، زۆر جار به‌ پیر‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌وه‌ خه‌ریكی سه‌یركردنی ده‌بن، بۆیه‌ پێمان باش بوو، كه‌ به‌بیرتان بێنینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ هیچ خراپه‌یه‌ك‌و نادروستی تێدا نییه‌، به‌ڵام ئاگاداری لایه‌نی عیباده‌ته‌كانتان بن‌و، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ن، له‌ چوارچێوه‌ی چێژ‌و خۆشی لێوه‌رگرتن تێنه‌په‌ڕێت‌و، به‌شێوه‌یه‌ك، كه‌ خوانه‌خواسته‌ شه‌ڕ‌و گرفت دروست بكات، به‌تایبه‌تی له‌ نێوان براده‌ران‌و، بگره‌ نێو خانه‌واده‌‌و خێزانه‌كانیش، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵانی رابردوو كێشه‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كان‌و، ته‌ڵاقدانیشی لێكه‌وته‌وه‌، به‌تایبه‌تی، كه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كان ده‌ڕوات، شته‌كان زه‌قتر ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ك پێویسته‌ چاودێری نه‌خۆش‌و ئازاردانی دراوسێ‌‌و ده‌وروبه‌ر‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی فیعله‌ن خۆشی لێوه‌ربگیرێت، نه‌ك خوانه‌خواسته‌ به‌ پێچه‌وانه‌ بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك خێزان به‌هۆیه‌وه‌ شیرازه‌ی تێكچوو، كه‌واته‌ ئێمه‌ رۆشنبیری وه‌رزشیمان نه‌بوو.

به‌هیوای ئه‌وه‌ین، گه‌نج‌و لاوه‌كانمان، پیر‌و به‌ ته‌مه‌نه‌كانمان، هه‌میشه‌ له‌ خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسووده‌یی بژین.