یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خۆكوشتنی پیاوێك له‌ ماڵی مامۆستایه‌كی ئایینی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2010 : 18:57:05
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ (30/6/2010) هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (فه‌یسه‌ڵ سابیر) له‌ ماڵی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مه‌سعود سدیق پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر خۆی كوشت، دوای روودانی رووداوه‌كه‌، ده‌سبه‌جێ‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستای كرد‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دوای رووداوه‌كه‌ داچوون، ده‌ركه‌وت، كه‌ هاووڵاتی ناوبراو تووشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی بووه‌، خانه‌واده‌كه‌ی، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تووند‌و تۆڵیان له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌یه‌، ئه‌و هاووڵاتیه‌ ده‌هێننه‌ لای مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ هه‌ندێك هاوكاری بكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌ ماڵی مامۆستا ده‌بن، مامۆستا بۆ نوێژ ده‌چێته‌ مزگه‌وت، ناوبراو به‌ مامۆستا ده‌ڵێت: تۆ بڕۆ من دێم، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ ده‌مانچه‌ی پێ‌ بووه‌، یه‌كسه‌ر خۆی ده‌كوژێت.

بۆیه‌ روونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ مامۆستا ته‌نها لایه‌نی هاوكاری‌و پشتیوانی خۆكوژ بووه‌ بۆ رزگاربوون له‌و حاڵه‌ته‌ نه‌فسیه‌ی تێی كه‌وتووه‌، خانه‌واده‌كه‌شی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانن‌و، باشترین په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌یه‌. بۆیه‌ ده‌خوازین كه‌س ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ته‌فسیر نه‌كاته‌وه‌.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
30/6/2010