یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
ده‌رباره‌ی فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌: روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2010 : 11:44:33
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستانه‌وه‌، كه‌ تێیدا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌م كاره‌ دووركه‌وتنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئیسلامدا هیچ ده‌قێكی فه‌توای قورئان‌و فه‌رمووده‌ له‌و باره‌وه‌ نییه‌، نه‌ به‌ سووننه‌ت‌و به‌ واجب.

دوای ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ ته‌فسیریان كرده‌وه‌، كه‌ پێیان وابوو، ئه‌مه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان رێپێدانه‌ به‌ خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا (كه‌ ده‌قه‌كه‌ی به‌ وێنه‌وه‌ له‌ به‌شی فه‌توا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌)، ئه‌م گومانانه‌ لا ده‌بات‌و، پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ تێكه‌ڵكردن بووه‌ له‌ نێوان فه‌توای لێژنه‌ی فه‌توا‌و را‌و بۆچوونی زانایانی دیكه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا داوا ده‌كات، مادامه‌ زیانی هه‌یه‌، با خه‌ڵك لێی دووركه‌وێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌رفه‌تیشه‌ تا له‌ رووه‌ یاساییه‌كه‌ سوود له‌م فه‌توایه‌ وه‌ربگرن، بكرێته‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌‌و قه‌ده‌غه‌كردنی، ئاماده‌یی زانایانی ئایینیشیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكاریكردن له‌و باره‌وه‌.

ئه‌مه‌‌و روونكردنه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵی زۆر گرنگی تێدایه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ خودی فه‌توایه‌كه‌‌و، رۆڵی راگه‌یاندن‌و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.

ته‌واوی ئه‌و روونکردنه‌وه‌ له‌ به‌شی (فه‌توا) بخوێنه‌وه‌.

فه‌توایه‌که‌ش له‌ به‌شی فه‌توا هه‌یه‌.