یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
مفتی سعودیه‌: ژن هێنانی گه‌نجان ده‌بێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی گوناه له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2010 : 11:48:09
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ میانه‌ی وتارێكیدا، كه‌ له‌ مه‌راسیمی ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ پێشكه‌شی كرد، موفتی سعودیه‌ به‌ڕێز شێخ عه‌بدلعه‌زیز عه‌بدوڵڵا ئال شێخ گه‌وره‌ موفتی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری دا، به‌وه‌ی كه‌ ژن نه‌هێنانی گه‌نجان ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد، كه‌ هاوكاری بنوێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان زوو ژن بهێنن‌و راشیگه‌یان: كه‌ پێویسته‌ خه‌رجی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ تا گه‌نجان بتوانن گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی(وه‌ته‌ن)ی سعودی، گه‌وره‌ موفتی سعودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی خاوه‌ن تایبه‌ت مه‌ندی خۆیه‌تی، له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ‌ گیانی هاوكاری‌و به‌زه‌یی پێك هاتنه‌وه‌‌و خێرو چاكه‌ له‌ناویاندا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس كردووه‌: كه‌ پرۆسه‌ی پرۆسه‌ی ژن هێنان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا، له‌سه‌ری هه‌مووشیه‌وه‌ گرنگیه‌ بۆ گه‌نج، كه‌ بتوانێ‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی له‌ خراپه‌ بپارێزێ‌، جا هه‌ركاتێ‌ ئه‌و مه‌رامه‌ هاته‌ جێ‌، ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ش تاوانی له‌ناو كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م ته‌رحه‌ی شێخی ناوبراو له‌ میانه‌ی به‌ژداری كردنی هات، له‌ خولی پێنجه‌می ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری بۆ هاوكاری ژنهێنان‌و چاودێری خێزان بۆ (200) كچ‌و كوڕی پارێزگای تائیفی وڵاتی سعودیه‌ی ئه‌نجامدا، كه‌ پارێزگاری ئه‌و شاره‌‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای ئه‌و وڵاته‌‌و چه‌ندین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی فه‌توا‌و به‌رپرسی ئیداری ئاماده‌ی بوون.