یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: له‌باره‌ی پاره‌ی وه‌رگیراوه‌ی (گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی) فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌می قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كات    *****    *****   لقي سليماني يەکێتي زانايان بەشداري پانێلي پيكەوه ژياني ئاييني دەكات    *****    *****   خانه‌ی فه‌توای میسڕ: ئه‌وه‌ی گومانی له‌ كتێبی (صحیح البخاری) هه‌بێت فاسقه و شاهێدی لێ‌ وه‌رناگیرێت    *****    *****   به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خولێكی رۆشنبیری بۆ زانایان كرایه‌وه‌    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری هه‌شته‌مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆڵه‌ت پێدانی قورئانی پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات   
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا: ئیسلام ئایینی ئاشتی‌و دیالۆكه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2010 : 11:49:13
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك به‌ناوی مزگه‌وتی (احسان) له‌ شاری (ئه‌رجینتا)ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كه‌ وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی توڕه‌یی موسڵمانان، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ په‌شێویه‌كی دروست كردووه‌، به‌ وتارێك به‌ژداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد.

له‌و وتاره‌یدا (فه‌رانسوا فیون) سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ئایینی پیرۆزی ئیسلامی وه‌ك ئایینێكی ئاشتی دیالۆك وه‌سف كرد‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ ئیسلام ئاینێكی میانڕه‌وه‌و له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌كاندا بنه‌مای جوانی هه‌یه‌، بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كان.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ موسڵمانی ئه‌و وڵاته‌ كرد، كه‌ له‌هه‌مبه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی په‌چه‌ رێز له‌ یاسا بگرن‌و رای گشتی نه‌خه‌نه‌ ئاڵۆزیه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نیقاب ده‌كه‌ن له‌ (2000) ئافره‌ت تێپه‌ڕ نابێت، له‌ ناو پێنج شه‌ش موسڵمانی ئه‌و وڵاته‌، ناوبراو گوتیشی: حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه‌ی داوه‌، تا توند ڕه‌وی ئایینی دروست نه‌بێ. له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ موسڵمانان نیگه‌رانن له‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌ ته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ئایینی‌و موماره‌سه‌كردنی دروشمه‌ ئایینه‌كان له‌و وڵاته‌دا.