یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2010 : 16:17:40
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ (12/7/2010) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ یاروه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان سه‌ردانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده‌ی بوون.

له‌ دانیشتنێكی برایانه‌دا سه‌رۆكی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌و ماوه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌رك‌و به‌رنامه‌ی داهاتوویان له‌ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی.

هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌توا، كه‌ ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی زانایان به‌ زه‌روره‌تێكی زۆر گرنگی ده‌زانن مه‌سه‌له‌ی فه‌توا یه‌كبخرێت‌و، چی دیكه‌ له‌ولا‌و له‌ولا فه‌توا نه‌درێت، به‌مه‌ش زۆر پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌.

پاشان سوپاسی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد، كه‌ هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتوو به‌ كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌‌و ماڵپه‌ڕ‌و رادیۆ‌و تیڤیه‌كانه‌وه‌... زۆر گرنگی به‌ هه‌واڵه‌كانی زانایان ده‌ده‌ن، هیوای خواست هه‌ر ئاوا به‌ گه‌رم‌و گوڕی به‌رده‌وام بن.

دواتر چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ زانایانی ئایینی‌و ئه‌مڕۆی كوردستانیان باس كرد.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌خێرهێنانێكی گه‌رمی شاندی زانایانی كرد‌و، له‌ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی كرد، پشتگیری‌و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی‌و، ئاماده‌یی خۆیی‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانیكردن له‌ زانایانی ئایینی‌و یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاكتر خزمه‌ت به‌ زانایان‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان بكرێت.