یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
له‌ وڵاتی مه‌غریب: چه‌ندین ئافره‌ت به‌ پیشه‌ی ئیمام داده‌مه‌زرێن
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/07/2010 : 17:02:47
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ هه‌ڵمه‌تێكی نوێیدا وڵاتی مه‌غریب بڕیاری دامه‌زراندنی(50) ئافره‌تی وه‌ك ئیمام له‌ مزگه‌وته‌كان ده‌ركرد، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ وه‌ك موڕشیدی ئایینی كاریان بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌ ئایینیه‌كانه‌ له‌ زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، سه‌ره‌ڕای كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان له‌ ڕووی ئایینیه‌وه‌ بۆ هاوكاری كردنی به‌ندكراوو نه‌خۆش‌و قوتابخانه‌كانه‌وه‌.

به‌ڵام به‌ پێی فه‌رمانه‌كه‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ‌ نه‌دراوه‌، كه‌ وـاری هه‌ینی له‌ هیچ مزگه‌وتێك بخوێننه‌وه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی(وه‌ته‌نی) كوێتی، یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ به‌ناوی (كه‌ریمه‌ عرجیلی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: كه‌ دیاركردنی ئه‌و بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌پرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام كارێكی پێویستیشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش له‌ كاری بانگه‌وازی بێ‌ به‌ش نه‌بن.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی مه‌غریبی ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ باش وه‌سف ده‌كه‌ن‌و پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌ره‌ دان به‌ لایه‌نی بانگه‌وازی‌و ڕێنوێنی ئایینیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها چاودرێرانیش پێیان وایه‌، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌توانن رۆڵێكی گرنگ بگێڕن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه‌ به‌شێكی زۆر له‌ ئافره‌تانی ئه‌و ولاته‌ توانیویانه‌ له‌ پۆسته‌ حكومی‌و ئیداریه‌كاندا رۆڵێكی كارا پیشان بده‌ن.

دوو ئافره‌تی ده‌رچوو له‌ خولی پێشنوێژی