یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
مامۆستا مه‌لا محمد هۆرێنی كۆچی دوای كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/07/2010 : 17:53:13
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ (13/7/2010) مامۆستای ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی هۆرێنی له‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (60) ساڵی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی هۆرێنی كه‌ زانایه‌كی ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بوو، پاش نه‌خۆشییه‌كی قورس، كه‌ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ كۆچی دوایی كرد.

مامۆستای ناوبراو پێشنوێژ‌و وتارخوێن بوو، له‌ هه‌فتاكان كۆلێژی شه‌ریعه‌ی به‌غدای ته‌واو كردووه‌، هه‌ر له‌ حه‌فتاكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌كانی برایانه‌وه‌ كردووه‌‌و، له‌ ناوچه‌كانی كه‌لار‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ رۆڵێكی مه‌زنی هه‌بوو له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌و، وشیاركردنه‌وه‌ی لاوان‌و موسڵمانان له‌ دینداری‌و په‌روه‌رده‌‌و پێگه‌یاندن.

مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی كارا بوو له‌ كاری بانگه‌وازی‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری له‌ دوای (1986) ئاواره‌ی ئێران بووه‌.

سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ گه‌رمیان كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌زن‌و دیار بوو‌و، به‌ یه‌كێك له‌ مامۆستا لێهاتوو‌و شاره‌زاكان هه‌ژمار ده‌كرا.

به‌ ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان‌و زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌‌و كه‌س‌و كار‌و خانه‌واده‌ی مامۆستا ده‌كه‌ین‌و، له‌ خوای مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات‌و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ