یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
مایۆی شه‌رعی ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌كانی میسر‌و چه‌ند زانایه‌کیش حه‌رامی ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2010 : 23:35:15
قه‌باره‌ی فۆنت
مایۆی شه‌رعی، كه‌ وڵاتی چین به‌رهه‌می دێنێت، ئافره‌تانی پێچه‌دار‌و موحه‌جه‌به‌ له‌ قه‌راغ ده‌ریا تێكه‌ڵه‌كان ده‌یپۆشن، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌كانی میسر.

به‌ قسه‌ی فرۆشیارانی ئه‌و مایۆیانه‌، پتر ئافره‌تانی سفوور ده‌یكڕن‌و ده‌یپۆشن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ مه‌له‌وانی ده‌چوونه‌ قه‌راغ ده‌ریاكان‌و، جلی دیكه‌ی مه‌له‌وانیان له‌به‌ر ده‌كردن تووشی ته‌حه‌روشی جنسی ده‌بوونه‌وه‌، بۆ رزگاربوون له‌وه‌ په‌نا بۆ ئه‌و مایۆیانه‌ ده‌به‌ن، كه‌ ناوی لێندراوه‌: مایۆی شه‌رعی.

هه‌ندێك له‌ زانایانی ئایینی میسریش به‌ حه‌رامی ده‌زانن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌و شوێنانه‌ بیت، كه‌ ئافره‌ت‌و پیاو تێكه‌ڵاو نینه‌، له‌و باره‌وه‌ د. ئه‌حمه‌د عومه‌ر هاشم سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئایینی له‌ په‌رله‌مانی میسری‌و، سه‌رۆكی پێشووتری زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌ (عه‌ره‌بیه‌)ی راگه‌یاندووه‌: ئاساییه‌ ئافره‌تی موحه‌جه‌به‌‌و پێچه‌دار بچنه‌ هاوینه‌ هه‌وار‌و قه‌راغ ده‌ریاكان، به‌ مه‌رجێك پیاوان نه‌یان بینن. ده‌رباره‌ی مایۆی شه‌رعیش ده‌ڵێت: دروسته‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان بێت‌و، هه‌روه‌ها لاشه‌ی ئافره‌تیش ده‌رنه‌خات.

دكتۆر مسته‌فا عیماره‌ مامۆستا له‌ كۆلێژی بنه‌ماكانی ئایین‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی پێی وایه‌: لاشه‌ی ئافره‌ت عه‌وره‌ته‌، دروست نییه‌ جل‌و به‌رگی كورت له‌به‌ر بكات، نه‌ له‌ قه‌راغ ده‌ریا‌و نه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌. بۆیه‌ پشتیوانی له‌وه‌ ده‌كه‌ین، له‌ قه‌راغ روبار‌و ده‌ریاكان شوێنی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان دابین بكرێت. ده‌رباره‌ی مایۆی شه‌رعیش پێی وابوو ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ بازرگانی ئه‌و ناوه‌یان لێی ناوه‌.

وێنه‌یه‌ک له‌ مایۆی شه‌رعی