یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
شێخی ئه‌زهه‌ر به‌ مه‌رج دێته‌ ئێراق و دژی تووندرۆییشه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2010 : 23:39:33
قه‌باره‌ی فۆنت
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه‌ بێته‌ ئێراق به‌ مه‌رجێک زانایانی سوننه‌‌و شیعه‌ له‌ ئێراق به‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بانگهێشتی ئێراقی بكه‌ن.

ئه‌و لێدوانه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ساڵح حه‌یده‌ری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی له‌ سه‌ردانی شێخی ئه‌زهه‌ردا داوای له‌ ئیمامی گه‌وره‌ی ئه‌زهه‌ر كرد سه‌ردانی ئێراق بكات.

شێحی ئه‌زهه‌ر روونی كرده‌وه‌، كه‌ ئیسلام له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی‌و یه‌كبوونی موسڵمانان وه‌ستاوه‌، له‌وه‌شدا رۆڵی عوله‌مای شیعه‌ی به‌رز نرخاند له‌ به‌رهه‌می زانستی، كه‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی محه‌مه‌د باقر سه‌در كرد‌و، گووتی: هه‌موو شته‌كانیم خوێندۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌ شێخی ئه‌زهه‌ر تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئه‌زهه‌ر كاریگه‌ربوونه‌ به‌ فیكری تووندڕۆیی، كه‌ ئه‌زهه‌ر باوه‌ڕی به‌و فیكرانه‌ نییه‌، بۆیه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایانه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌، هۆشداریشی دایه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوونه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی ئه‌زهه‌ر بخوێنن.