به مه‌به‌ستی رێكخستنی رێوڕه‌سمی پرسه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌ركردووه، كه تایبه‌تن به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژانی پرسه بۆ دوو رۆژ‌و، دیاریكردنی پاره‌ی قورئانخوێندن‌و پابه‌ندبوونی قورئانخوێنان پێیه‌وه، كه له (100) هه‌زار دینار پتر نه‌بیت، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له کاتژمێر ١ پرسه ده‌ست پێ‌بکات، مانای نه‌كردنه‌وه‌ی خێوه‌ت له كۆڵانه‌كاندا.
له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به (zanayan.org)ی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی زانایان پشتیوانی له‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ركی خاوه‌ن پرسه كه‌م بكاته‌وه‌و، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی شه‌رعیش ده‌رنه‌چێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و پێی وابوو، كه به‌لای ئه‌وانه‌وه وا باشتر بوو، پێش ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كان بڵاوبكرێنه‌وه، له رێی وتاربێژان‌و راگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی بۆ بكرابایه، چونكه پێویستمان به‌وه‌یه خه‌ڵك بگه‌یه‌نینه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه خۆیان ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌و رێماییانه ده‌كه‌ن، كه ئه‌ركی پرسه‌دار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و، له‌گه‌ڵ شه‌رعیش ده‌گونجێن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه
1-پرسەی ژنان و پیاوان لەسەرتاسەری هەرێمدا دوو رۆژ بێت و لەكاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆ دەستپێدەكات هەتا یەك كاتژمێر پێش نوێژی مەغریب بەردەوام دەبێت.
2- باشترە لەقورئانخوێندنی پرسەكاندا پشت بە تەسجیل یاخود (سی دی)ببەسترێت و ئێستا لەچەندین ناوچەی كوردستاندا ئەم شێوازە جێبەجێ كراوە و جێگای رەزامەندی هاوڵاتیانە،
3- ئەگەر خاوەن پرسە بەباشی زانی قورئانخوێن بۆ پرسەكەی بانگ بكات ئەوا نرخی هەردو رۆژەكەی قورئانخوێندن لەپرسەكاندا نابێ لە 100هەزار دینار زیاتربێت و بەرێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف و هەردو كۆمەڵەی قورئانخوێنان پێویستە كاربكەن بۆ پابەندبوون بەم نرخە.بۆ گوند و شارۆچكەكانیش نرخی قورئانخوێندن كەمتر دەبێت بەپێی تایبەتمەندی شوێنەكان دیاری دەكرێت.
4- پێویستە بەرێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف و كۆمەڵەی قورئانخوێنان تەئكید لەسەر دروستیی قورئانخوێندن و توانای قورئانخوێنەكان بكەنەوە و رێگا نەدەن كەسێك قورئان بخوێنێت كە پسپۆڕ نەبێت.
داوا لەهاوڵاتیانی كوردستان دەكەین لەجێەجێكردنی ئەم رێنماییانە و لەهەر سەرپێچیەكدا
هاوكاریمان بكەن چونكە بۆ بەرژەوەندی گشتیە و لەگەڵ بنەما شەرعیەكاندا گونجاوە.
|