یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات   
پێش ره‌مه‌زان كاتژمێری مه‌كه‌ به‌كار ده‌كه‌ویت
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2010 : 23:54:40
قه‌باره‌ی فۆنت
بڕیاره‌ پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كاتژمێری مه‌كه‌ وه‌كار بكه‌ویت، كه‌ گه‌وره‌ترین كاتژمێره‌ له‌ جیهاندا‌و، له‌سه‌ر به‌رزترین تاوه‌ره‌ له‌ مه‌كه‌، ئێستا ته‌واوی پارچه‌كانی ته‌واو بوونه‌.

كاتژمێره‌كه‌ 402 مه‌تر له‌ گۆره‌پانی حه‌ره‌م به‌رزتره‌‌و، له‌ دووری 7 كیلۆمه‌تر ده‌توانرێت ببینرێت‌و گوێبیستی ده‌نگی بیت، له‌ هه‌ر چوار لاشی ناوی (الله) به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

پڕۆژه‌كه‌ له‌ چوار كاتژمێر پێكهاتووه‌ بۆ هه‌ر چوار لای تاوه‌ره‌كه‌، له‌وانه‌ دوویان كاتژمێری سه‌ره‌كین، كه‌ به‌ناوی خواوه‌ 80 مه‌تر به‌رزن‌و، 65 مه‌تریش به‌رین‌و، میله‌كه‌شیان 39 مه‌تره‌.

هه‌ر ئه‌و كاتژمێره‌ سه‌رچاوه‌ی لێزه‌ری تێدایه‌، كه‌ له‌ بۆنه‌ جیاجیاكان تیشكی لێوه‌ ده‌رده‌چێت، وه‌ك جه‌ژنه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ كاتی نوێژه‌كانیش روناكی ده‌دات، به‌ شێوه‌یه‌ك دروست كراوه‌، كه‌ پارێزراوه‌ له‌ خۆڵ‌و با‌و باران.

ماوه‌ بڵێین: ئه‌م كاتژمێره‌ ناونراوه‌ به‌ كاتژمێری مه‌كه‌ی موكه‌ره‌مه‌، وه‌ك كاتژمێرێكی ره‌سمی پشتی پێ‌ ده‌به‌سترێت له‌ راگه‌یاندنه‌كان‌و شوێنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، هه‌روه‌ك ده‌بێته‌ ته‌وقیتی فه‌رمی جیهانی ئیسلامی.