یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
له‌ دیاربه‌كر گۆڕی هاوه‌ڵێكی شه‌هید كراوی پێغه‌مبه‌ر- درودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌دۆزرێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/07/2010 : 13:49:04
قه‌باره‌ی فۆنت
عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی
له‌ ناوچه‌ی سه‌لوانی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاربه‌كر گۆڕی هاوه‌ڵێكی پێغه‌مبه‌ر "درودی خوای له‌سه‌ر بێت"له‌ ژێر یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌ كۆنه‌كان ئاشكرا كرا.
پرۆفیسۆر كه‌نعان خاس بوڵات له‌ زانكۆی دیجله‌ی توركی توانی گۆڕی ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر" درودی خوای له‌سه‌ر بێت" ئاشكرا بكات، به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاشكراكردنی گۆڕه‌كه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر تا سه‌رده‌می ئه‌میری موسڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت زیندوو ماوه‌ته‌وه‌و دواتر به‌ فه‌رمانی ئه‌میری موسڵمانان له‌ ساڵی 637 بۆ رزگاركردنی سه‌لوان له‌گه‌ڵ 8 هه‌زار موجاهید ده‌گه‌نه‌ ناوچه‌كه‌ودواتریش رزگاركردنی دیار به‌كرو ناوچه‌كانی سوریاو باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا.
له‌ میانی رزگاركردنی ناوچه‌ی سه‌لوان 10 هاوه‌ڵ ره‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت شه‌هید ده‌كرێن یه‌كێك له‌ ناویاندا خاوه‌نی ئه‌و گۆڕه‌ دۆزراوه‌یه‌ كه‌ ناوی "موحه‌مه‌د"ه‌ . به‌م پێیه‌ش كۆی گشتی ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له‌ شاری دیاربه‌كر شه‌هید كراون و هه‌ر له‌و شاره‌ش نێژراون ژماره‌یان بوو به‌ 33 هاوه‌ڵی شه‌هید كراو.