یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
له‌ سمینارێکی سلێمانی... یه‌كێتی زانایان ماره‌كردنی به‌ زۆر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/07/2010 : 14:41:52
قه‌باره‌ی فۆنت
محمد مه‌لا نجم الدین_ zanayan.org
له‌ میانه‌ی چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌ سلێمانی، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 18/7/2010 له‌ هۆڵی (مه‌م و زین) له‌ سلێمانی، ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ) (pda) كۆڕو سیمینارێكی به‌ناوی (پلانی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆی كراوه‌ ده‌رباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر ) بۆ ڕوژنامه‌نوسان و مامۆستای ئاینی ئه‌نجامدا، كه‌ زیاتر له‌ 25 ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری كه‌ناڵ و ڕادیۆكان به‌شداریان تێداكرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامۆستا (نجم الدین وادی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری تێدا كرد، ئاماده‌بووان چه‌ند پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی مامۆستای ناوبراو كرد و مامۆستاش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ و له‌و میانه‌شدا باسی زۆرێك له‌ كاره‌كانی مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی و یه‌كێتی زانایان كرد به‌ تایبه‌تی كه‌ كاری زۆر جدیان كردووه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌ ناپه‌سه‌ندانه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێتی زانایان پرۆژه‌ی (مأزونی شه‌رعی) داوه‌ته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاوسه‌رگیری، پاشان له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ئاماده‌بووان داوای ئه‌وه‌یه‌یان كرد له‌ مامۆستا نجم الدین وادی كه‌ هه‌وڵبدات ووتاری هه‌ینی داهاتوو باسی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر كردن) بكات، ئه‌وانیش تۆماری بكه‌ن و له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوی بكه‌ونه‌وه‌، مامۆستای ناوبراو به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان كه‌ ووتاری هه‌ینی داهاتوو ته‌رخان بكات بۆ باسكردنی ئه‌و كێشه‌یه‌، وه‌ واده‌ی ئه‌وه‌شی دا به‌ ڕۆژنامه‌نوساو په‌یامنێران، كه‌ یه‌كێتی زانایان هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ .