رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی ئاشكرایكرد: توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه كه‌سی جگه‌ره‌كێش رۆژانه سێیه‌كی یاده‌وه‌ری رۆژانه‌ی خۆی له یاد دهكاتو، توانای ئهزبهركردنو پاراستنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌مده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر زیاتر له 70 كه‌سی ته‌مه‌ن 18 تاكو 25 ساڵی ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه: كه كه‌سی جگه‌ره‌نه‌كێش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه 81%ی یادهوهریو رووداوه‌كانی رۆژانه‌ی له‌كاتی پێویست بیربێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشێ ته‌نها 59%ی بیردێته‌وه.
|