به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی زانكۆكانی (ئایوا)و (ستانفۆڕد)ی ئه‌مه‌ریكی‌و (كۆلۆبیای به‌ریتانی) له كه‌نه‌دا ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه: كه هاموشۆو سه‌ردانكردنی دۆستان‌و خزمان‌و كاری هه‌ره‌وه‌زی‌و، تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ئاكارو هه‌ڵوێستی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان‌و، سوودی بۆ ته‌ندروستی‌و چاڵاكیه‌كانیان ده‌بێت.
ئه‌مه‌و هه‌ر له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه: هه‌رچه‌نده له ئێستادا كه سه‌رده‌می پێشكه‌وتن‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، ئامرازه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌نته‌رنێت زۆرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر، -به تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكییه‌كان- دوورن له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
|