دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پڕۆگرامی خوێندنی ئایینی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی گۆڕی‌و، پڕۆگرامی نوێی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌ش كرد، یه‌كێتی زانایان ناڕازیبوونی خۆی له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كه ده‌ربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاردرا به نووسراوێك تێبینی‌و سه‌رنجه‌كانیان بده‌نه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر پڕۆگرامی نوێی خوێندن.
تێبینیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند شتێك بوو، له‌وانه ماده زانستیه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی له پڕۆگرامه نوێیه‌كه زۆر لاوازه، له‌وانه‌یه قوتابی ده‌رده‌چێت هیچ له زمانی عه‌ره‌بی نازانێت، له كاتێكدا وانه‌یه‌كی زۆر ئه‌ساسیه بۆ قوتابیانی ئه‌و قوتابخانانه، پێشتریش به پێی ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه، كه ده‌رچووانی ئه‌و شوێنانه هه‌میشه له كۆلێژه ئیسلامیه‌كان باشترین قوتابی بوونه، زۆربه‌ی جار یه‌كه‌مه‌كان له‌وان بوون، بۆیه به پێی پڕۆگرامی ئێستا ئه‌و ئاسته زۆر داده‌به‌زێنێت.
ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنجه چۆن رێگه درا له پڕۆگرامی نوێی خوێندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كه له هه‌رێمی كوردستانن، كه‌چی له شه‌ش ساڵی خوێندن هیچی له باره‌ی مێژووی كورده‌وه تێدا نییه، كه‌مترین شتیشی تێدا نییه، كه په‌یوه‌ندی به سۆزی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ك هه‌ندێكجار له‌و قوتابخانه ئیسلامیانه ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ وانه‌یه‌كی دیكه، لێكدراوه‌و، نه‌كراوه به وانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌وه سه‌رباری چه‌ندان تێبینی دیكه، بۆیه یه‌كێتی زانایان داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات، پێداچوونه‌وه به‌و پڕۆگرامه نوێیه بكات، چونكه به‌م شێوه‌یه خزمه‌ت به ئاستی زانستی‌و ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت قسه‌و باسیان لێوه كرا، له‌وانه بڕیاردرا هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه ده‌ست بكرێت به ته‌شكیلكردنه‌وه‌ی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ ستافی تازه‌ی لقه‌كانی زانایان ده‌ست به‌كار بن.