یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: کۆتایی بە چوارمین خولی زانستی دەهێندرێت و مەراسیمی کۆتایی ساز دەکرێت    *****    *****   ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ لقێ زاخو سمینارەک ساز کر    *****    *****    پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی    *****    *****   شێخی ئەزهەری شەریف د. ئەحمەد طیب پێشوازی لە شاندی زانایانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی کوردستان سەردانی خانەی فەتوای میسر دەکات    *****    *****   د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت    *****    *****   مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات   
باپیره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا به‌ شانازییه‌وه‌ باس له‌ كوشتو بڕی موسڵمانانی هیند ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2010 : 11:59:17
قه‌باره‌ی فۆنت
عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی
له‌ دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" ی، به‌ریتانی راستییه‌كی وروژێنه‌ری ئاشكرا كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌( ولیام لۆ) باپیره‌ گه‌وره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرۆن.

رۆژنامه‌كه‌ راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی وروژێنه‌ری تێدایه‌ به‌ ده‌ست و قه‌ڵه‌می ولیام لۆی باپیره‌ی كامیرۆن نووسراوه‌، له‌و زانیاریانه‌دا ولیام لۆ به‌ شانازییه‌وه‌ باس له‌ كوشت وبڕو پرۆسه‌ی جینۆسایدی موسڵمانانی هیند ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ولیام به‌ ژماره‌ باسی ئه‌و موسڵمانانه‌ ده‌كات كه‌ خودی خۆی له‌ سێداره‌ی داون.

جێی باسه‌ ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانی ولیام لۆی له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا ره‌وانه‌ی هیند كرد له‌ ماوه‌ی سه‌رده‌می داگیركردنی وڵاتاندا، له‌ میانی مانه‌وه‌یدا ولیام لۆی باپیره‌گه‌وره‌ی ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا له‌ شاری لاهور ده‌ستی كرد به‌ كوشت و بڕی موسڵمانان دوای هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی بابۆر له‌ ساڵی 1857.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئاشكرا كردنی ئه‌و راستییه‌ وروژێنه‌ره‌ كاردانه‌وه‌ی سلبی لێبكه‌وێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی كامیرۆن به‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن موسڵمانانی جیهان و په‌ناهه‌نده‌ موسڵمانه‌كانی به‌ریتانیا، له‌ چه‌ند رۆژی رابردووش كامیرۆن سه‌ردانی وڵاتی پاكستانی كرد له‌گه‌ڵ سه‌ردانییه‌كه‌یشی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی سه‌ردانییه‌كه‌ی .